له‌ به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج ڕێگری له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی سیاسی ده‌كرێت

09.07.2019
جەماوەر نیوز

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، 11ـی ئەم مانگە یەكەم كاروانی حاجییانی هەرێمی كوردستان بەرەو وڵاتی سعوودیە بەڕێدەكەوێت. 
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگه‌یاند رۆژی پێنج شەممە كاتژمێر 3:30 خولەكی ئێوارە، لە فڕۆكەخانەی ھەولێرەوە، 376 حاجی بەرەو مەدینە بەڕێدەكەون، هەمان ڕۆژ كاژێر 11:20 خولەكی شەو لە فڕۆكەخانەی سلێمانی، 188 حاجی بەڕێدەكەون.
بۆ ئه‌مساڵ چوار هەزار و 880 هاونیشتمانی به‌گشت لیژنه‌كانه‌وه‌ سه‌ردانی سعودیه‌ ده‌كه‌ن. 
حكومه‌تی سعودیه‌ بڵاویكرده‌وه‌ له‌ به‌ ئه‌نجامگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج ڕێگه‌ به‌به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی سیاسی و مه‌زهه‌بی ناده‌ین.

زۆرترین خوێندراو