له‌سنورى ناحیه‌ى گه‌رمک و به‌رزنجه‌ زیاتر له‌ (16) هه‌زار دۆنم پوش و پاوان سووتا

10.07.2019
جەماوەر نیوز
ڕووداوى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ یه‌کێکه‌ له‌و دیاردانه‌ى . ساڵانه‌ چه‌ند جارێک دووباره‌ ده‌بنه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى کوژاندنه‌وه‌ و کۆنترۆڵ  کردنیان کارێکى زه‌حمه‌ته‌ هاوکات زیانێکى زۆر به‌سروشت و ژینگه‌ى کوردستان ده‌گه‌یه‌نێت به‌و هۆکاره‌وه‌ له‌سنورى ناحیه‌ى گه‌رمک و  به‌رزنجه‌  زیاتر  (16,000) هه‌زار  دۆنم پوش و پاوان سووتاوه‌  .

له‌و باره‌یه‌وه‌ (عمیدى پۆلیس/ هێمن کمرخان أفندى )  به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندن له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى پارێزگاى  سلێمانى ڕایگه‌یاند : له‌دوو  ڕوداوى جیاوزدا له‌ سنورى گونده‌کانى (شه‌یان میشیاو .نه‌رمه‌ڵاس و شیره‌ ) سه‌ر به‌ ناحیه‌ى گه‌رمک دوو ڕووداوى ئاگر که‌وتنه‌وه‌ که‌ یه‌کێکیان له‌ سنورى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستانه‌وه‌ هاتووه‌ و ئاگره‌که‌ى تریش هۆکاره‌که‌ى نادیاره‌ و له‌ پوش و پاوان و دارستانى ناوچه‌که‌ که‌وتۆته‌وه‌ و بووه‌ هۆى سوتانى  نزیکه‌ى   (15,000) هه‌زار دۆنم پوش و پاوان و دارستانى سنوره‌که‌، ئه‌فسه‌ر و کارمه‌ندانى بنکه‌ى پۆلیسى دارستانى گه‌رمک به‌ هاوکارى له‌گه‌ڵ به‌ش و بنکه‌ى پۆلیسى دارستانى پێنجوێن و ناڵپارێز هه‌روه‌ها به‌ هاوکارى ( ڕێکخراوى مله‌که‌وه‌  ) توانیان ئاگره‌که‌ بکوژێنه‌وه‌ و کۆنتڕۆڵى بکه‌ن.

 له‌ لایه‌کى تره‌وه‌  ئاگریکى به‌رفراوان  که‌وته‌وه‌ له‌سنورى گوندى (مایاوا/ ده‌ره‌ته‌ت / مۆریاس ) له‌ سنورى به‌رزنجه‌   ده‌ست به‌جێ مه‌فره‌زه‌کانى بنکه‌ى  پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى به‌رزنجه‌  گه‌یشته‌ شوێنى ڕووداوه‌که‌  توانیان به‌هاوکارى بنکه‌ى پۆلیسى به‌رزنجه‌ ئاگره‌که‌ کۆنترۆڵ بکرێت زیانى ئاگره‌که‌  زیاتر له‌  (1000) هه‌زار دۆنم  پوش و پاوان سوتان و دارى سروشتى سوتا . هۆکارى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که‌ نادیاره‌ به‌دواداچون بۆ ڕووداوه‌که‌ به‌رده‌وامه‌ .

عمید هێمن / په‌یامى بۆ هاووڵاتیان ئه‌وه‌یه‌ با به‌هه‌موومان ژینگه‌ى و سروشتى کوردستان بپارێزین به‌تایبه‌تى له‌م وه‌رزه‌دا هاووڵاتیان ڕوو ده‌که‌نه‌ ده‌شت و چیا کان زۆر دڵنیابن له‌ پاشماوه‌ى  ئاگرو پشکۆ له‌ دواى خۆیان به‌جێ نه‌هێڵن بۆ ئه‌وه‌ى کاره‌ساتى گه‌وره‌ ڕوونه‌دات .

زۆرترین خوێندراو