پڕۆژه‌ بڕیارێکى تایبه‌ت بۆ رۆژى کۆمه‌ڵکوژیى ئێزدییه‌کان ده‌رده‌کرێت

10.07.2019
جەماوەر نیوز
به‌مه‌به‌ستى تاووتوێکردنى پێشنیازى بڕیارى دیاریکردنى ڕۆژى ۳-۸-۲۰۱٤ وه‌کو ڕۆژى کۆمه‌ڵکوژیى ئێزدییه‌کان که‌ له‌لایه‌ن ژماره‌ى یاسایى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه‌ پێشکه‌شکراوه‌، سه‌عات ۱ى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ ۹-۷-۲۰۱۹، لیژنه‌ى کاروبارى یاساییى په‌رله‌مانى کوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى بژار کۆچه‌ر سه‌رۆکى لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژکارانى لیژنه‌که‌ کۆبۆوه‌.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا که‌ له‌هۆڵى لیژنه‌ به‌ڕێوه‌چوو، پێشنیازى بڕیارى دیاریکردنى ڕۆژى ۳-۸-۲۰۱٤ وه‌کو ڕۆژى کۆمه‌ڵکوژیى ئێزدییه‌کان تاووتوێکرا که‌خۆى له‌ حه‌وت بڕگه‌ و هۆیه‌کانى ده‌رچوواندن ده‌بینێته‌وه‌ و بڕیار وایه‌ ئاراسته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى کوردستان بکرێت بۆئه‌وه‌ى بخرێته‌ به‌رنامه‌ى کاره‌ى دانیشتنه‌کانى په‌رله‌مان و خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌مى بۆ بکرێت و دواتر په‌سند بکرێت.

زۆرترین خوێندراو