راسته‌وخۆ ... دانیشتنى په‌رله‌مانى کوردستان

10.07.2019
جەماوەر نیوز

1 - متمانه‌دان به‌ سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران که‌ به‌بڕیارى ژماره‌ (7)ى ساڵى 2019 له‌ په‌رله‌مانى کوردستان ناوزه‌ندکراو به‌فه‌رمانى ژماره‌ (1)ى ساڵى 2019ى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان راسپێردرا بۆ پێکهێنانى کابینه‌ى نۆیه‌مى هه‌رێمى کوردستان.

2 - خوێندنه‌وه‌ى ناوى وه‌زیره‌کان له‌لایه‌ن راسپیردراوى سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران به‌پێى بڕگه‌ى (4)ى ماده‌ى (په‌نجاو شه‌ش) له‌ یاساى ژماره‌ (1)ى ساڵى 1992ى هه‌موارکراو و متمانه‌دان پێیان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى کوردستان-عێراق.

دووه‌م: سوێندخواردنى به‌ڕێز سه‌رۆک و جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و وه‌زیره‌کانى کابینه‌ى وه‌زاریى نۆیه‌مى هه‌رێمى کوردستان به‌پێى ماده‌ى (6) له‌ یاساى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان ژماره‌ (3)ى ساڵى 1992ى هه‌موارکراو.
سێیه‌م: خوێندنه‌وه‌ى هێڵه‌ گشتییه‌کانى به‌رنامه‌ى کابینه‌ى وه‌زاریى نۆیه‌م له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان-عێراق.