به‌ڕێز عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود به‌ ده‌نگی 85 په‌رله‌مانتار متمانه‌ی پێبه‌خشرا بۆ وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان

10.07.2019
جەماوەر نیوز
به‌ڕێز عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود  به‌ ده‌نگی 85 په‌رله‌مانتار متمانه‌ی پێبه‌خشرا بۆ وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. پێبه‌خشرا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ١٠ی ته‌ممووزی ٢٠١٩، له‌ دانیشتنێکى تایبه‌تی په‌رله‌مانى. کوردستاندا بۆ متمانه‌دان به‌ کابینه‌ى نوێى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌ سه‌رۆکایه‌تى مه‌سروور بارزانى به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران و به‌ ٨٥ ده‌نگ  متمانه‌ به‌خشرا به‌ عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود  وه‌ک وه‌زیرى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان.
دوای وه‌رگرتنی متمانه‌ی په‌رله‌مانتاران، له‌ رێوڕه‌سمێکدا سه‌رۆک وه‌زیران و جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و ئه‌ندامانى کابینه‌ى نوێى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان سوێندى یاساییان خوارد.

عه‌بدوڵاى حاجى مه‌حمود ساڵى ١٩٧٠ له‌ شاره‌زوور له‌دایکبووه‌
ناوى ته‌واوى : عبدالله محمود محمد سان ئه‌حمد
 کار و پیشه‌:
 • ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان خولی پێنجه‌م (٢٠١٨) ـ سه‌رۆکی فراکسیۆنی سه‌رده‌م.
 • سه‌رۆکی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه‌خۆجێییه‌کان له‌خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی کوردستان .
 • به‌رپرسی ده‌سته‌ی کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان .
 • ئـه‌ندامی یه‌کێتی په‌رلـه‌مانتارانی کوردستان .
 • ئـه‌ندامی کارای سه‌ندیکای رۆژنامه‌نوسانی کوردستان
 • ئه‌ندامی فیدراسیـۆنی ڕۆژنـامه‌نوسانی نێوده‌وڵـه‌تـی
• سـه‌رۆکـی یانه‌ی وه‌رزشی به‌ختیاری

    ئـه‌زمـوون :
• ئه‌ندامـی په‌رله‌مانی کوردستان خولی سێیه‌م ( ٢٠٠٩ ـ ٢٠١٣ ) .
• ئه‌ندامـی په‌رله‌مانی کوردستان خولی چواره‌م ( ٢٠١٣ ـ٢٠١٨ ).
• بڕیارده‌ری لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید و زیندانیانی سیاسی و
  ئه‌ندامی  لیژنه‌ی کشتوکاڵ و ئاودێرییه‌کان له‌خولی سێیه‌می په‌ڕله‌مانی کوردستان.
•ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی له‌خولی چواره‌می په‌ڕله‌مانی کوردستان.
• ماوه‌ی  ٣٣  ساڵ ئه‌زموونی کاری سیاسی و حزبی و ڕێکخراوه‌یی و میدیایی و
  خــاوه‌نـی ئـیـمتـیـاز و ده‌ستـه‌ی نـوسـه‌رانی ژماره‌یه‌ک ده‌زگای ڕاگه‌یاندن .
• به‌شدار له‌چه‌ندین خول و کۆنفرانس و وۆرکشۆپ و دیدار و پانێڵ له‌هه‌رێمی کوردستان و ده‌ره‌وه‌ .
• به‌شدار له‌چه‌ندین پرۆسه‌ی ئاشته‌وایـی کۆمه‌ڵایـه‌تی و سیاسی و پێکه‌وه‌ژیان له‌کوردستان.

   خـه‌بـاتـی پێشمه‌رگایه‌تی و کاری سیاسی :
• په‌یوه‌ندیکردن به‌ڕێکخستنه‌کانی شۆڕشی گه‌لی کوردستان ساڵی( ١٩٨٦ ).
• به‌شداریکردن له‌خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی له‌ته‌مه‌نی( ١٧ ) ساڵیدا.
•پێشمـه‌رگه‌ی پـارتیزان له‌ دوای کاره‌ساتـی ئه‌نفال.
•بـه‌شدار له‌ ڕاپه‌ڕینـی بـه‌هاری ( ١٩٩١ ) ی کــوردستان .
• بـه‌شدار له‌پـرۆسه‌ی ئـازادکردنی عێراق له‌ به‌هاری ( ٢٠٠٣).
• به‌رپرسی مه‌کته‌بی عه‌سکه‌ری حزبی سۆسیالیست دیــمــوکــراتی کوردستان.
• به‌رپرسی مه‌کته‌بی ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان.
• به‌رپرسی مه‌کته‌بی ڕێکخستنی ناوه‌ندی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان.
• به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان.
• ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان.
• به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی یه‌که‌می سێ کـۆنگـره‌ی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
no

زۆرترین خوێندراو