سه‌رۆكی فه‌رنسا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

10.07.2019
جەماوەر نیوز
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، فه‌ره‌نسا رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌ پشتیوانیكردنی هه‌رێمی كوردستان .
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 10ی ته‌موز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ كۆشكی ئه‌لیزێ و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئیمانوێڵ ماكرۆن كۆبوویه‌وه‌.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ كونگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند ماكرۆن زۆر خۆشحاڵ بوو به‌ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هێمای بۆ ئه‌وه‌ كرد ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌ چوار چێوه‌ی سه‌ردانی بۆ عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.

زۆرترین خوێندراو