جەماوەر نیوز
دیار ئاواره
تومه‌تبارێکى به‌کارهێنه‌رى مادده‌ى هۆشبه‌ر له خورماتوو به
فه‌رمانێکى دادوه‌رى شارۆچکه‌که زیندانى ده‌کرێت و باوکى ئه‌و تومه‌تباره‌ش که ئه‌فسه‌رێکى
تورکمانى شیعه مه‌زهه‌بى خانه‌نشین کراوه هه‌ڕه‌شه‌ى کوشتن له‌و دادوه‌ره ده‌کات.
محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسى پێشووى ڕاگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى
خورماتوو هه‌واڵه‌که‌ى پشت راستکرده‌وه به جه‌ماوه‌رنیوزى ڕاگه‌یاند ئه‌فسه‌رێکى
تورکمانى شیعه مه‌زهه‌بى خانه‌نشین کراو له ڕێگه‌ى موبایله‌وه هه‌ڕه‌شه‌ى کوشتن
له دادوه‌ری خورماتوو ده‌کات له سه‌ر ئه‌وه‌ى کوڕێکى ئه‌و ئه‌فسه‌ره له سه‌ر به
کار هێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر به فه‌رمانى ئه‌و دادوه‌ره ده‌ستگیرکراوه و زیندانى
کراوه.
ناوبراو وتیشی دواى ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌کردنه‌ش هێزه ته‌ناهییه‌کانى
خورماتوو ئه‌و ئه‌فسه‌ره ده‌ستگیر ده‌که‌ن که سه‌ربارى ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌رکردنه ،تومه‌تى
ئه‌وه‌شى به سه‌ردا ساغ بووه‌ته‌وه که له ڕێگه‌ى به‌رپرسێکى باڵاى شارۆچکه‌که‌وه
کار ئاسانى بۆ ئازادکردنى ئه‌و که‌سانه له زیندان کردووه که له سه‌ر مادده‌ى هۆشبه‌ر
ده‌ستگیر کراون و زیندانى کراون.