لیژنه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غداد پێكده‌هێنرێت

16.07.2019
جەماوەر نیوز
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 16ی ته‌موز مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکی حکومەتی عێراق له‌سه‌ر پێکهێنانی چەند لێژنەیەک بۆ دیاریکردنی سەرجەم کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چۆنیەتی چارەسەر کردنیان رێکەوتون.
له‌ كۆبونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق مەسرور بارزانی ئه‌ووی خسته‌ڕوو هەرێمی کوردستان دەیەوێت بەشدارێکی راستەقینە بێت لە عێراق و ئەرك و مافی هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور دیاری بکرێت.
سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان وتیشی کە جگە لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان داوای هیچ شتێکی زیاتر ناکەن.
لای خۆشیه‌وه‌ عادل عەبدولمەهدی، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند هەرێمی کوردستان و عێراق بە یەکەوە ئەو وڵاتەیان بنیاتناوەتەوە لەدوای رووخانی رژێمی سەدام و وتیشی پێویسته‌ كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غداد چاره‌سه‌ر بكرێت.

زۆرترین خوێندراو