عادل عه‌بدولمه‌هدی: له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ڕێكه‌وتوین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان

17.07.2019
جەماوەر نیوز
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر چارەسەركردنی كێشه‌كان به‌ پێی ده‌ستوور رێكەوتوین.
عادل عەبدولمەھدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لە كۆبونەوەیدا لەگەڵ مەسرور بارزانی و شاندی یاوەری راشكاوانە باسیان لە كێشەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا كردوە هه‌ردوو لا خواستمان هه‌یه‌ لەسەر چارەسەركردنی كێشەكان.
ناوبراو وتیشی دەستور بنەمایەکی سەرەکیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
ڕۆژی چوارشەممە 16ی ته‌موز شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ هەریەکە لە د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری فیدراڵی عێراق و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کۆبوەوە

زۆرترین خوێندراو