ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
عومه‌ر غوڵامی
قه‌زای شاره‌زوور
پێوه‌ری ئاوی پێویست نییه، له كاتێكدا سه‌رچاوی ئاوی بێستانسور كه دابینكاری
ئاوی قه‌زاكه‌یه له چه‌ند ده‌رچه‌یه‌كیه‌وه ئاوه‌كه‌ی به هه‌ده‌ر ده‌ڕوات و
هیچ سودێكی لێوه‌رناگیرێت ئه‌مه وا ده‌كات كه قه‌زای شاره‌زوور كێشه‌ی ئاوی نییه،
بۆیه پێوه‌ری ئاو بۆ ناوچه‌یه‌ك ده‌بێت كه سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كه‌ی دیاریكراوبێت و
بتوانرێت كۆنترۆڵبكرێت له ڕێگه‌ی هاوبه‌شه‌كانیه‌وه ئاوه‌كه به هه‌نده‌ر نه‌چێت، ناكرێت له سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كه‌وه ئاو به هه‌ده‌ر بچێت و له
شاره‌زوور بوترێت ده‌ست به‌ئاوه ده‌گرین له پێناو به‌هه‌ده‌رنه‌دانی ئاو.
ئه‌ركی به‌رپرسانه به‌دواداچونی جدی بۆ
ئه‌و كاره بكه‌ن ،ناكرێت كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت بێت كۆنترۆڵی ئاوی خواردنه‌وه
بكات و نرخ له‌سه‌ر پێوه‌ر و دانانی دابنێت كه‌س نه‌زانێت چۆنكراوه له كاتێكیشدا
هیچ بڕیار و یاسایه‌ك نه‌خراوه‌ته‌ڕوو بۆ هاوڵاتیان.
ناكرێت
كۆمپانیایه‌ك له‌سه‌ر داهاتی میلله‌ت خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند بكات به چه‌ند كارمه‌ند و
پارچه وه‌رقه‌یه‌ك له ماڵی حكومه‌تدا.
_تۆڕی ئاوی هه‌موو
قه‌زای شاره‌زوور له‌سه‌ر ئه‌ركی حكومه‌ت دروست كراوه هیچ پشكێكی ئه‌و كۆمپانیای
پێوه‌ری ئاوه‌ی پێوه نییه.
_سه‌رچاوه‌ی ئاوی
بێستانسور موڵكی حكومه‌ته و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌و كۆمپانیاوه
نییه.
_شوێنی وه‌رگرتنی
پاره‌ی ئاو موڵكی حكومه‌ته، ناكرێت كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت كاری تێدا بكات.
_له ته‌ندریندا
ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه له قه‌زای شاره‌زوور خه‌ریكی دانانی پێوه‌ری ئاوه نه‌چوه‌ته
هیچ كێبڕكێیه‌كه‌وه له قه‌زاكه‌دا و مه‌رجی بۆ دانه‌نراوه ئاخۆ كارمه‌نده‌كانی
ده‌بێت كێبن و چه‌ند پشكی هاوڵاتیانی ناوچه‌كه‌ی تێدا بێت ؟
_تائیستا له‌سه‌رجه‌م
شاره‌كانی تر و به قه‌زای شاره‌زووره‌وه گله‌ی و گازنده له‌سه‌ر كاری پێوه‌ری
ئاوه‌كه بونی هه‌یه و وه‌ڵامی گلیه‌كان نه‌دراوه‌ته‌وه.
پێشنیار
ده‌كه‌م :
ئه‌و كۆمپانیایه‌ی
كه له قه‌زای شاره‌زوور كار ده‌كات به‌مه‌به‌ستی دانانی پێوه‌ری ئاو بخرێته ته‌نده‌رینه‌وه
هاوشێوه‌ی ئه‌و ته‌نده‌رینه‌ی كه كرا بۆ سیسته‌می پێوه‌ری جۆزه‌ی كاره‌بای گشتی
له قه‌زای شاره‌زوور و مه‌رج دیاریبكرێت وه‌ك نوسراو واژۆی له‌سه‌ر بكرێت و له‌به‌رده‌ستی
هاوڵاتیاندا بێت.
_دانانی پێوه‌ری
ئاو ئازادانه بێت واته هه‌ر ماڵێك نه‌یویست داینه‌نێت، به پێی ئه‌و سیسته‌مه كۆنه‌كه
پاره‌ی مانگانه‌ی لێوه‌ربگیرێت، ئه‌وه‌شی دایده‌نێت با به پێی پێوه‌ره‌كه پاره‌ی
ئاوی لێوه‌ربگیرێت، چونكه قه‌زای شاره‌زوور كێشه‌ی كه‌می ئاوی نییه له ئێستادا.
_ئه‌و كۆمپانیای
كه ده‌یه‌وێت له قه‌زای شاره‌زوور پێوه‌ری ئاو دابنێت بكرێته مه‌رج له‌سه‌ری
با تۆڕی ئاوی گه‌ڕه‌كی هه‌واری شار و ئه‌و گه‌ڕه‌كه نوێیانه‌ی كه دروستكراوه له
قه‌زاكه‌دا دابنێت، ئینجا پێوه‌ری ئاو دابنێت، لێره‌دا كێشه‌ی ئاوی گه‌ڕه‌كه
نوێكان چاره‌سه‌ر ده‌بێت و پشت به ته‌نكه‌رین نابه‌سترێت بۆ دابینكردنی ئاوی
ماڵان.
_ بۆ ئه‌وه‌ی
ئاویش به فیڕۆ نه‌چێت هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری و چاودێریكردنی ئاو له قه‌زاكه له ئه‌ستۆی فه‌رمانگه‌ی
ئاوی قه‌زاكه و به هاوكاری له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان بێت و
دانانی سزا له‌به‌رامبه‌ر به هه‌ده‌ردانی ئاو دابنرێت.
ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052