ئێستاش وەکو جاران هەر ڕقیان لێمانە
30.07.2019

وڵاتێک کەلەژێر سێبەری ڕق و قین و تۆڵە کردنەوەدا دروست بێت ، بێگومان ئاکامی داهاتووی هەر ئەو فێربونەیە کەلە سەرەتاوە لەسەری دروست بووە ، ووڵاتی عێراق لە باووباپیرانمانەوە بگرە لەوەتی شتێک هەیە بەناوی عێراق ئەو بناغەیەی بووە کە خەلیفەکان چیان کردووە ئەمانەش هەر ئەوە پەیڕەو بکەن ئەوجا لە ژێر سێبەری ئاینی و سیاسی و نەتەوەی و نەژاد پەرستی سەردەمیانە و دژی هەموو بەهایەکی مرۆڤایەتین ، حکومەت لە دوای حکومەت و دەسەڵات لەدوای دەسەڵات میللەتی کوردی بە چاووی دووەم تەماشای کردووە وە چاویان لە سەروەت و ناموس و سامان و داگیرکردن بووە ، ئەگەر ئەوەش نەکرابێت ڕاوو دوونان و چەوساندنەوەی تاک و کۆو بەتەعریب و گووشار خستنە سەر تاک تاکی ئەو مەملەکەتەیە کە تەنها ئازادی و سەربەخۆیی دەوێت ، هەموو کوشتارە بەکۆمەڵەکان لەوەتی هەیە ژێر خاک کراون و دەم کووت کراون ، تا ئەوکاتەی کە جیهانیش بێ دەنگە لەهەموو رووداوەکانی میژوو کە تووشی میللەتی کورد بوون وە نەیانهێشتووە ئەو دەنگە کوشتارکاریەش بگاتە دەرەوەی عێراق .
میللەتی کوردیش بەدرێژای مێژوو یەک دەنگ و یەک هەڵوێست نەبوون وە نەیانتوانیوە ماڵی کوردی یەکبخەن ، هەربۆیە دژایەتی یەکتر مێژووکەی کۆنە ، بەڵام لەپاڵ ئەم هەموو جینوسائید کردنانە و بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی و ئەنفال کردن هەر ڕێگرێک هەبووە بۆ نەناساندن و دادگایی کردنی ئەو دەسەڵات و کەسایەتیانەی کە بوون بەهۆی لەناوبردنی میللەتی کورد ، وە نەیان توانیوە کاریگەری ئەوتۆیان هەبێت کە عێراق بڕیارێک دەربکات ببێت  بەئەندام لە دادوەری جیهانی ڕۆما یان لاهای ، هەر بۆیە هەرجارەی بەناو کارەساتێکی نوێ وە ڕووداوێکی مێژووی کوشتارگەری بەسەر میللەتی کوردا سەپێنراوە وە دەسەپێنرێت ، ئەمانەش هەموو هۆکاری تایبەتی خۆی هەیە ، هەربۆیە لەدوای هەموو گۆڕانکاریەکان بە سەر وڵاتی عێراقدا بیرو هزری دوژمنداری نەگۆڕاوە وە ناگۆڕێت چ بە ناو دیموکراسی چ بەناو گۆڕانکاری و لێکتێگەیشتن ، بەڵام لە سەرەتاو کۆتادا هەر ئەو ڕق و قینەیە کە وەکو ڤایرۆسێک خۆی نوێ دەکاتەوە و لەهەموو فرسەتێکدا تەشەنە دەکات و بڵاو دەبێتەوە بەناو هەموو عێراقدا ، دوژمنانی گەل و نیشتیمان زۆرن ، وڵاتانی دەوروبەرش بێ بەش نین لەم دەست وەردانەدا ، ئەوەتا لەدوای ئەو هەموو کارەستانەی میللەتی کورد هەر وەکو جاران ڕقیان لێمانە.

ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە

زۆرترین خوێندراو