بۆچى سۆسیالیست بم؟
30.07.2019

سۆران حه‌سه‌ن

قۆناغه‌کانى خه‌باتى ڕزگارى نیشتمانى له‌ کوردستاندا زۆر هه‌ورازو نشێوى بڕیوه‌و گه‌لێک نه‌هامه‌تى و کۆسپى ڕوبه‌ڕووبوه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره‌ فاشییه‌کانى دژ به‌ گه‌له‌که‌مان، له‌و نێوه‌نده‌شدا به‌مه‌به‌ستى به‌رگرى له‌مافى ڕه‌واى خه‌ڵکى کوردستان چه‌ندین پارت و گروپ و ده‌سته‌و به‌ره‌ى جۆراو جۆر له‌ ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ى کوردستان دروستکراون، حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان وه‌ک به‌شێک له‌ پێویستى هه‌نوکه‌یى ئه‌و کاتى خه‌بات له‌ساڵانى حه‌فتاکاندا هاته‌ بوون و به‌گوێى دۆست و دوژمنیدا که‌ گه‌لێک هه‌یه‌و داواى مافى ژیان ده‌کات و هه‌رگیز کۆڵ له‌ به‌ده‌ستهێنانى ئازادى نادات.
ده‌رفه‌ت نییه‌ لێره‌دا مێژووى پڕ سه‌روه‌رى حزبى سۆسیالیست هه‌مووى باس بکه‌م ، به‌ڵام به‌کورتى ئه‌مه‌وێت ئه‌وه‌ به‌یان بکه‌م بۆچى بووم به‌سۆسیالیست؟

1-حزبێک ته‌مه‌نى 43 ساڵ بێت و بۆ ته‌نها ساتێکیش له‌ خه‌بات و تێکۆشان دانه‌بڕابێت.
2-حزبێک له‌ دواى هه‌ره‌سى شۆڕش له‌ساڵى 1975 دروست بوبێت.
3-حزبێک شارو گوندو چیاو بن به‌ردى ئه‌م وڵاته‌ نه‌مابێت شه‌هیدى بۆ نه‌به‌خشیبێت.
4-حزبێک خاوه‌نى 16 شه‌هیدى سه‌رکرده‌و به‌هه‌زاران شه‌هیدى ڕێگاى ڕزگارى بێت.
5-حزبێک سه‌رکرده‌که‌ى محمدى حاجى محمود بێت که‌ هه‌موو ته‌مه‌نى خۆى و خانه‌واده‌که‌ى بۆ شۆڕش و کوردایه‌تى به‌خه‌رج داوه‌و ڕابردوویه‌کى زێڕین و پڕ قوربانى هه‌یه‌.
6-حزبێک هه‌میشه‌ پشتى له‌ده‌سه‌ڵات و ڕووى له‌خه‌ڵک بوبێت و خه‌باتى شاخ و شارى پێکه‌وه‌ گرێدابێت.
7-حزبێک هیچ کات له‌ هه‌ڵوێستى سیاسى خۆى دوانه‌که‌وتبێت و ڕاشکاوانه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکى کوردستان دوا بێت.
8-حزبێک هیچ کات سڵى له‌ دوژمنانى گه‌له‌که‌مان نه‌کردبێته‌وه‌ به‌ بچوک و گه‌وره‌وه‌.
9-حزبێک به‌رنامه‌و پرۆگرامه‌که‌ى پڕاوپڕ بێت له‌ به‌رخودان، تێکۆشان، قوربانیدان، خزمه‌تکردن.
10-حزبێک بۆ سه‌ربه‌خۆیى گه‌له‌که‌ى دروست بوه‌و تێده‌کۆشێت.
11-حزبێک ته‌نهاو ته‌نها سه‌رمایه‌که‌ى زیاتر له‌ 4500 شه‌هید بێت ، 
ئیتر بۆ ده‌بێ سۆسیالیست نه‌بم.

بۆیه‌ له‌ نزیک بونه‌وه‌ى یادى 43 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستاندا به‌ شانازییه‌وه‌ پیرۆزبایى له‌ سه‌رکرده‌م محمدى حاجى محمودو سه‌رجه‌م و کادران و که‌س و کارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و سه‌رجه‌م خه‌ڵکى کوردستان ده‌که‌م و ده‌خوازم ئه‌م یاده‌ به‌دیهێنه‌رى خێرو خۆشى بێت بۆ خه‌ڵک و جه‌ماوه‌رى کوردستان . 

دوباره‌ یادى 8ى ئاب له‌ گشت ئازادیخوازان و تێکۆشه‌رانى گه‌لى کوردستان پیرۆزده‌که‌م.

ئەم وتارە گوزارشتە لە رای نوسەر و جەماوەر نیوز لێی بەرپرس نیە

وتارەکانی تری نوسەر

زۆرترین خوێندراو