جەماوەر نیوز
مەسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند دەکرێت کارەبای نیشتمانی بکرێتە 24 کاتژمێری، بەڵام تاوەکو ئێستا هەندێک گرفت، وەکو کەمبوونی داهاتی هەرێمی کوردستان، رێگر بووە. وتیشی، ئەگەر هاووڵاتییان هاوکاریی حکومەت بن بۆ پێدانی حەقی کارەبای خۆیان، "دڵنیاتان دەکەمەوە دەتوانین کارەبای 24 کاتژمێریتان پێبدەین."
بە وتەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، نزیکەی 80%ی تێچووی دروستکردنی کارەبا لەسەر حکومەتە و تەنیا 15% بۆ 20%ی لەلایەن هاووڵاتییانەوە دەدرێت.