له‌هه‌ولێر سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان له‌ئاماده‌باشى و ئه‌رکدان

14.02.2024
جەماوەر نیوز
له‌ئێستادا سه‌رجه‌م تیمه‌کانى (به‌رگرى شارستانی، ئاسایش، پۆلیس، زێره‌ڤانی، پۆلیسى هاتووچۆ، ته‌ندروستی، شاره‌وانیه‌کان، ناوه‌ندى قه‌یرانه‌کان، ده‌زگاى خێرخوازى بارزانی، ئاو و ئاوه‌ڕۆکان، ئاودێری، تیمى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى خێراى مرۆیی، لقى هه‌ولێرى مانگى سوور) له‌ ئاماده‌باشى و ئه‌رکدان، وێڕاى ئه‌نجامدانى هه‌موو ئه‌و هه‌نگاو و کارانه‌ى گیراوه‌ته‌به‌ر، تیمى فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌کان به‌رده‌وامن له‌ پاککردنه‌وه‌ى چاڵه‌کانى ئاو وه‌رگرتن و مه‌نهۆل و ئاوه‌ڕۆکان له‌ گه‌ڕه‌ک و شه‌قامه‌ سه‌ره‌کیه‌کان و شوێنه‌ گشتیه‌کان.

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ