
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە سێ کەس لە ڕووداوێکی تەقینەوەدا له گوندی سازان گیانیان لەدەستدا.
ئاکام محەمەد وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە،
لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە"ئەمڕۆ لە نزیك گوندی سازان لە پارێزگای هەڵەبجە،
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی تی ئێن تی له كاتی ڕاوه ماسیدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لە
ڕووداوەکەدا چوار کەسی دیکەش برینداربوون کە برینی دوو کەسیان سەختە کە سەرجەمیان
خەڵکی هەڵەبجەن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ جه‌ماوه‌ر نیوز به‌شێك له
برینداره‌كان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ڕه‌وانه‌ی سلێمانی كراون.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052