49 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود یه‌كه‌مین فیشه‌كی شۆڕشی دژی ڕژێم ته‌قاند

26.06.2025
جەماوەر نیوز
له‌ ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا 26/6/1976 محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود وه‌ك یه‌كه‌مین سه‌ركرده‌ی كورد دژ به‌ زوڵم و سته‌می سه‌رده‌م وه‌ستایه‌وه‌ كه‌ ئەم کارە وەک دەستپێکی خەباتی چەکداری دژ بە ڕژێمی بەعسی عێراق نیشانە کرا، کە دوای ڕێککەوتننامەی جەزائیر بوو .

محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود وه‌ك پێشمەرگەیەکی بەئەزموون له‌ دۆخی ئاڵۆزی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا كارامه‌یی خۆی به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی به‌عس ڕووبه‌ڕوو بكاته‌وه‌، بەم کردارە هێمایەکی بەهێزی بەردەوامی خەباتی کورد دژ بە ستەمی حکومەتی عێراق نیشاندا و شاخی سورێن، بەهۆی سروشتی شاخاوییەکەی، وەک شوێنێکی ستراتیژی هەڵبژێردرابوو بۆ دەستپێکردنی ئەم شۆڕشە.

ئه‌م رووداوە خەباتێکی نوێی بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی گەلی کورد دەستپێکرد، شۆڕشی نوێ بناغەیەک بوو بۆ خەباتەکانی داهاتوو، کە سەرەنجام بووە هۆی دروستبوونی پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ١٩٩١.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ