لێبڕینی مووچه‌ ده‌بێت ؟

26.06.2025
جەماوەر نیوز
دوێنێ كوبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ سه‌رپه‌رشتی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر به‌ڕیوه‌چوو ، وه‌زیرێكی هه‌رێم ده‌ڵێت : باسی لێبڕینی مووچه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا نه‌كراوه‌.

له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم كۆبووه‌وه‌ و تێیدا پرسی مووچه‌ تاوتوێ كرا ،تێیدا به‌ ڕوونی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ هه‌وڵداین له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ینه‌ ڕێگه‌ چاره‌یه‌ك تا شایسته‌ دارایه‌كانی هه‌رێم ده‌سته‌به‌ربكه‌ین.

ئه‌وه‌ی ترسی لای هاوڵاتیانی هه‌رێم دروستكردبوو پرسی لێبڕینی مووچه‌ بوو ، چونكه‌ به‌پێی ئه‌و داهاته‌ ناوخۆیه‌یی له‌ به‌رده‌ستدا به‌شی پێدانی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ناكات.

ئه‌مڕۆ کوێستان محەمەد، وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی له‌سه‌ر هه‌مان پرس ڕایگه‌یاندووه‌ : لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیران باسی لێبڕینی موچە نەکراوە.

ئه‌گه‌رچی دوێنی لیستی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران ئاڕاسته‌ی به‌غدا كرا به‌لام هێشتا مووچه‌ی مانگی 5 له‌ هه‌رێمی كوردستان دابه‌شنه‌كراوه‌ ، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ شاندی به‌غدایه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێم كۆبێته‌وه‌ .

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ