كۆبونه‌وه‌كان له‌باره‌ی مووچه‌وه‌ به‌كوێ گه‌شت ؟

30.06.2025
جەماوەر نیوز
كۆبوونەوەكانی شاندی هەرێم لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی نەوت و كۆمپانیای سۆمۆ بەردەوامی هەیە، بەوتەی پەرلەمانتاریكی كورد چاوەرواندەكرێت ئەمڕۆ هەردوولا بگەنە ڕێككەوتنی كۆتایی و هەر لەم هەفتەیەشدا بڕیار لەسەر ناردنی پارە بدرێت.

شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی راگەیاند، ماوەی سێ‌ ڕۆژە كۆبوونەوەی شاندی بالای هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی بالای بەغدا بەتایبەت لەگەڵ وەزارەتی نەوت و كۆمپانیای سۆمۆ بەردەوامی هەیە و ئەمرۆش درێژە بە كۆبوونەوەكانیان دەدرێت، بەلام پێشبینی دەكەین ئەمڕۆ بگەنە ڕێككەوتنی كۆتایی چونكە لێك نزیکوونەوەی باش هاتووەتە ئاراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەندەی زانیاری بە ئێمە دراوە وەزارەتی نەوتی عێراق داوای 400 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی كردووە لە هەرێم ئەوەش بە پشت بەستن بەو مادەیەی كە لە بودجەی گشتی دیاریكراوە هەرێم دەبێت 400 هەزار بەرمیل نەوت بدات بە بەغدا، بەلام هەرێم لەسەر پێدانی 280 هەزار بەرمیل ڕازی بووە، بۆیە چاوەڕواندەكرێت ئەمڕۆ ئەو جیاوازییە كەمبكرێتەوە بگەنە ڕێككەوتن.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئەوەشی وت، سبەی سێ‌ شەممە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت، ئەگەر دانوستان و كۆبوونەوەكانی هەردوو شاندی عێراق و هەرێم ئەرێنی بن، ئەگەر زۆرە هەر سبەینێ‌ لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەر ناردنی پارەی مووچەی مانگی پێنج بدرێت.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ