خالید شوانی: حکومەتی عێراق مووچەی مانگی ئایار دەنێرێت

17.07.2025
جەماوەر نیوز
وەزیری دادی عێراق ڕایدەگەیەنێت کە ڕێککەوتنەکەی ئەمجارەی نێوان هەولێر و بەغدا درێژخایەنە و حکومەتی عێراق مووچەی مانگی ئایار دەنێرێت و مانگەکانی دیکەش دوای وردبینی ڕەوانە دەکرێن.
خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق دەربارەی کۆبوونەوە نائاساییەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دا مووچەی مانگی 5ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت و مانگەکانی دیکەش دوای وردبینی خەرج دەکرێت
ئەوەشی خستەڕوو کە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە بڕیارەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە و سوپاسی ڕۆڵی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیشی کرد بۆ هاتنەئارای ڕێککەوتنەکە.
خالید شوانی ڕاشیگەیاند، ڕێککەوتنەکەی ئەمجارە درێژخایەنە و تا کاتی پەسەندکردنی بودجەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
وەزیری دادی عێراق ڕوونیشیکردەوە کە بە پێی ڕێککەوتنەکە هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوت و مانگانەش 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا دەکات.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ