تەیف سامی كاتی ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند

17.07.2025
جەماوەر نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجامدا و ڕێككەوتنی هەردوو حكومەتی لە بەغدا و هەولێر بۆ نەوت و مووچە پەسەندكرد و سەرچاوەیەكی ناو كۆبوونەوەكە دەڵێت: وەزیری دارایی بە بە حكومەتی هەرێمی ڕاگەیاندووە لیستی مووچەی مانگی 7یش ڕەوانە بكات.
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە لیستی مووچەی مانگی 7 و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 5 و 6 بنێرن.
سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق دەڵێت: لە ڕۆژی یەک شەممەی هەفتەی داهاتوو پارەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دێت.
سەرچاوەكە وتیشی، “لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دا ڕەزامەندی درا لەسەر ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان”.
سەرچاوەیەكیش لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند ، “ڕۆژی یەك شەممە وەزارەتی دارایی عێراق تەمویلی پارەی مووچەی هەرێم دەكات”.


بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ