لیستی مووچە ڕادەگەیەنرێت

17.07.2025
جەماوەر نیوز
وەزارەتی دارایی هەرێم گەنجینەكانی بۆ ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی 7 ئاگادار كردۆتەوە و سەرچاوەیەكیش دەڵێت: لیستی مووچە ئامادەیە و هەركات پارە هات لیستەكە ڕادەگەیەنرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە نامەیەكدا، داوای لە سەرجەم گەنجینەكان كردووە، كە بەپەلە لیستی مووچەی مانگی (7)ـی فەرمانبەران و مووچەخۆران ئامادە بكەن.
لە نامەیەكدا، كە لە گرووپی (واتس ئەپ) بۆ گەنجینەكانی ناردوە ئاماژەی بەوە كردووە، پەلە بكەن لە ڕەوانەكردنی لیستی مووچەی مانگی (7)ـی فەرمانبەرانی هەرێم.
ئەوە لەكاتێكدایە ، ئەمڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدای پەسەندکرد و بڕیاری دا مووچەی مانگی (5)ـی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت.
سەرچاوەیەكیش لە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاندووە، لیستی مووچە ئامادەیە و هەر كات وەزارەتی دارایی عێراق پارە بنێرێت لیستەكە ڕادەگەیەنن و لە 3 بۆ 5 ڕۆژدا مووچە دابەش دەكەن.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ