پرۆژەی ڕێگای ڕانیە - سەرکەپکان جێبەجێ دەکرێت

19.07.2025
جەماوەر نیوز
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند لە درێژەی پرۆژەکانی کابینەی نۆیەم بۆ ئاوەدانکردنەوەی کوردستان، پرۆژەی ڕێگای دووسایدی 2800 مەتری، لەنێوان ڕانیە و سەرکەپکان لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین جێبەجێ دەکرێت.
پرۆژەکە دروستکردنی ئاوەڕۆی سەندووقی بە درێژیی 1700 مەتر لەخۆ دەگرێت، هاوکات ناوەندی شەقامەکە سەوز دەکرێت و سیستەمی ئاودێریی بۆ دادەنرێ.
ئاماژەی به‌وه‌شكرد، بەشێکی دیکەی پرۆژەکە دانانی 120 ستوونی ڕووناکییە و تەواوی پرۆژەکەش 4 ملیار دیناری تێدەچێ.
جه‌ختیشكرده‌وه‌، ڕێگاکە ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان و گەشتیارانی گوند و شارۆچکەکانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین - سۆران دەکات.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ