
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
بۆ چارەسەرکردنی کەمیی ئاوی خواردنەوە لە هەولێر، پارساڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی پرۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێری دانا و بە ماوەی کەمتر لە ساڵێک تەواو کرا.
تێچووی پرۆژەکە 480 ملیۆن دۆلار بوو و لە کاتژمێرێکدا 20 هەزار مەتر سێجا ئاو دابین دەکات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ ١٩ی تەمووزی ٢٠٢٥ بڵاوی كرده‌وه، پێشتر سەرچاوەی ئاوی پاک لە هەرسێ پرۆژەی ئیفراز (1 و 2 و 3) 10 هەزار مەتر سێجا بوو، بەڵام ئەو پرۆژە دووبەرامبەری ئەو سێ پرۆژەیە بەرهەمی ئاوی هەیە و تا 30 ساڵی ئاییندە کێشەی ئاو لە هەولێر چارەسەر دەکات، هاوکات لەم پرۆژەیەدا ڕەچاوی فراوانبوونی شاری هەولێر و زیادبوونی خواست لەسەر ئاو لە ئاییندەدا کراوە.
ئاماژەی به‌وه‌شكرد، قۆناغی یەکەم و تەواوبووی پرۆژەکە 10 هەزار مەتر سێجایە، دوای فلتەرکردن و پاککردنەوەی بە ستانداردی نێودەوڵەتی، ئاو بۆ 20 گەڕەکی هەولێر دەگوازێتەوە و ئاوی پاک دابین دەکات.
جه‌ختیشكرده‌وه، پرۆژەکە بە کەمتر لە کاتی دیاریکراو و بە کۆمپانیا و دەستی کاری خۆماڵی جێبەجێ کرا، بڕیارە مانگی 11ی ئەمساڵ قۆناغی دووەم تەواو ببێت و ئاو بگەیەنێتە گەڕەکەکانی هەولێر.
لە کابینەی نۆیەم چەندین پرۆژەی گرنگ و ستراتیژیی ئاو جێبەجێ دەکرێن کە کێشەی ئاوی خواردنەوە لە هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکەن.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052