تەیف سامی:ناردنی مووچەی هەرێم بەندە بە رادەستکردنی نەوتی هەرێم بۆ سۆمۆ

20.07.2025
جەماوەر نیوز
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا دەڵێت، وەزیری دارایی عێراق وتویەتی ناردنی مووچەی هەرێم بەندە بە رادەستکردنی نەوتی هەرێم بۆ سۆمۆ.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠ی تەمموزی ٢٠٢٥، کۆبونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و وەزیری دارایی عێراق بەردەوامە و محەمەد نوری، ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا زاری تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقەوە بڵاویکردەوە و وتی، تەیف سامی وتویەتی، ناردنی مووچەی هەرێم بەندە بە رادەستکردنی نەوتی هەرێم بۆ سۆمۆ.
وەزیری دارایی عێراق وتیشی، پێویستە هەرێم ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ بکات، بەڵام لەبەرئەوەی رێککەوتن کراوە بە ٢٣٠ هەزار بەرمیل، ئەوان رازین، بەو مەرجەی کە پێویستە هەرێم نەوتەکە رادەست بکات و ئەوکات مووچەی مانگی پێنج و مانگەکانی دواتری مووچەخۆرانی هەرێم دەنێردرێت.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ