هەرێمی کوردستان تەنیا توانای بەرهەمهێنانی 81 هەزار بەرمیل نەوتی لە رۆژێکدا هەیە

21.07.2025
جەماوەر نیوز

لیژنەکەی وەزارەتی نەوت کە راسپێردرابوون بۆ لێکۆڵینەوە لە توانای بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان، کارەکانیان کۆتاییهات و راپۆرتی خۆیان ئاراستەی وەزارەتی نەوتی عیراق کرد.

لە راپۆرتی لیژنەکەدا هاتووە، بەهۆی هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکان، هەرێمی کوردستان تەنیا توانای بەرهەمهێنانی 81 هەزار بەرمیل نەوتی لە رۆژێکدا هەیە.

بەوپێیەی لە رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدادا هاتووە، لەو بڕە نەوتەی کە بەرهەم دەهێندرێت 50 هەزار بەرمیل نەوتی بۆ ناوخۆ بەکاردێت، ئێستا هەرێمی کوردستان دەتوانێت تەنیا 31 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە رێگەی سۆمۆوە هەناردە بکات.


بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ