چوارچێوەی هەماهەنگی هێرشە درۆنیەکانی سەر هەرێم سەرکۆنە دەکات

22.07.2025
جەماوەر نیوز

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بەئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە و ڕایگەیاند، داوا لە حکومەتی فیدڕاڵ دەکات هەنگاوی یەکلاییکەرەوە بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی  هێرشە درۆنییەکانی سەر کوردستان بگرێتەبەر.

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان بەئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران لە نووسینگەی هادی عامری ئەمینداری ڕێکخراوی بەدر کۆبووەوە، لە ڕاگەیێنراوی کۆبوونەوەکەدا باس لەوەکراوە، چوارچێوەی هەماهەنگی هێرشە درۆنییەکانی سەر کۆمپانیاکانی نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکات.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەم هێرشانە هەڕەشەی ڕاستەوخۆن لەسەر سامانی نیشتیمانی، بەرژەوەندی گشتی، لێدان لە ژینگەی وەبەرهێنان و پێشێلکردنی ئاشکرای ئارامی وڵاتن، بۆیەش داوا لە حکومەت دەکات هەنگاوی یەکلاییەکەرەوە بگرێتەبەر بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەری هێرشەکان و ڕێگرییش لە دووبارەبوونەوەی هێرشەکان بکات.


بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ