
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە ڕایگەیاند: لەسەر دۆسیەی کوشتنی کەسێک و بریندارکردنی کەسێکی تر، مەفرەزەکانی نوسینگەی لێکۆڵینەوە لەتاوانەکانی کوشتنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢٠٢٥/٧/٢٥ هێزەکانی پۆلیس ئاگادارکرانەوە لەڕووداوی کوشتنی هاوڵاتییەک و بریندارکردنی هاوڵاتییەکی تر لەگەڕەکی سەروەری شاری سلێمانی، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو کەشف و هێڵکاری بۆ شوێنی ڕووداوەکە ئەنجامدراو کوژراوەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراو بریندارەکەش بەمەبەستی چارەسەرکردن گەیەنرایە نەخۆشخانە.
جەختیشیکردەوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری تایبەتمەند پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کرایەوەو توانرا تۆمەتباری ڕووداوەکە بەناوی (ئـ، ن، م لەدایکبووی ٢٠٠٤) لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی لێکۆڵینەوە لەتاوانەکانی کوشتن دەستگیربکرێت.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052