
ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
تەبعی شەککەرباری من کوردی ئەگەر ئینشا ئەکات, ئیمتیحانی خۆیە مەقسودی لەعەمدا وادەکا.
وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بڵاوکراوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاند: سەبارەت بەو نوسراوە نادەستورییەی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی عێراق لەسەر زمانی کوردی، ڕایدەگەیەنین بەپێی مادەی چواری دەستوری عێراقی زمانی کوردی هاوتای زمانی عەرەبی دوو زمانی فەرمین لەسەرتاسەری وڵاتدا. بەڵام بەداخەوە ئەو عەقڵیەتەی لەبەغداد حکومدەکات هەرگیز باوەڕی بە مافی هاوڵاتیبوونی یەکسان نەبووە. ئەوان بەبرسیکردن و موچەڕاگرتنمان نەوەستان دەستی دوژمندارییان بۆ زمانی خوێندن و زمانی شیرینی کوردیش درێژکرد، ئەوەتا زۆر نابەرپرسانە غیرەتی ئەوەیان هەیە بەنوسراوی فەرمی زمانی کوردی لەزمانی خوێندن و زانست بەدەربکەن. ئێمە لەپارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، وێڕای ئەوەی زۆر بەتوندی ئیدانەی ئەو نوسراوەو ئەو بۆچوون و عەقڵیەتە دەکەین، هاوکات داوا لەبەڕێز سەرۆککۆماری عێراق دەکەین وەک پارێزەری دەستوور بەجدی بێتەدەنگ و ئەو نوسراوە ڕەتبکاتەوەو بەفەرمی ڕێگە لەهەرجۆرە نوسراوێکی تری لەو جۆرەو هەرجۆرە هەوڵێکی تر لەهەر وەزارەتێکدا بێت، بگرێت، هەروەها داوا لە کاربەدەستانی حکومەت و لایەنە سیاسیی و فراکسیۆنە کوردییەکان دەکەین بەیەکەوە ڕەتی هەرجۆرە هەوڵێکی شۆڤێنی لەم جۆرە بدەنەوە بەهیچ شێوەیەک قبوڵی هەوڵی لەوشێوەیە نەکەن و هەموو ڕێوشوێنێکی یاسایی دژی ئەو کەسانە بگرنەبەرو. هەروەها بە نەیارانی کورد دەڵێین هەرکەسێک دوژمنایەتی کوردو زمانی کوردی کردبێ ئەنجامی هەر لەناوچوون بووە و زمانی کوردی و نەتەوەی کوردیش هەر بەسەربەرزی ماوەتەوە، زمانی نەرم و شیرینی کوردی وەک تیخی دەبان ڕوحیانی بڕیوە.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052