پرۆژەی دیزاینکردنەوەی گەلی عەلی بەگ ڕاگەیێنرا

28.07.2025
جەماوەر نیوز
ماستەرپلانی پرۆژەی گەشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕاگەیێنرا، کە کۆمەڵێک پرۆژە لە خۆ دەگرێت ئاستی گەشتیاری لەناوچە بەرز دەکاتەوە. یەکێک لەوانە پرۆژەی دیزاینکردنەوەی گەلی عەلی بەگە.

هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ماستەرپلانی گەشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێدەکرێت، کە ناوچە گەشتیارەکانی گەلی عەلی بەگ و بێخال و چیای باپشتیان و تەلەفریکی سنووری گەلی و بێخاڵ دەگرێتەوە.

هەڵگورد شێخ نەجیب، دەڵێت، پرۆژەکان بە جوانترین شێوە دیزاینکراون، مەبەستمانە گەشتیاری زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان و ناوچەکە ڕابکێشین، ئاستی هاتنی گەشتیار لەناوخۆ بگەیێنە ئاستی نێودەوڵەتیی، بڕیارە لە ماوەیەکی نزیک پرۆژەکان تەواو بکرێن و بەڕووی گەشتیاران بکرێنەوە.
بەگوتەی سەرپەشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، مافی سەرجەم ئەو کاسبکارانەی پێشتر لەو شوێنانە کاریان دەکرد پارێزراوە، دەتوانن لەشوێنی خۆیان کار بکەن، بەڵام بە ئیدارەیەکی باشتر، دیزاینی جوانتر بۆ چێشتخانە و دووکانەکانیان دەکرێت.


بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ