پێشمەرگە کێشەی نەبوونی بودجەی هەیە

01.08.2025
جەماوەر نیوز
پشکنەری گشتیی ئەمریکا لە راپۆرتی وەرزییدا باسی لە هێزەکانی پێشمەرگە کردووە و دەڵێت، پێشمەرگە هێشتا گیرۆدەی دەستی حزبەکانە و کێشەی نەبوونی بودجەی هەیە.
پشکنەری گشتیی ئەمریکا پێگەیەکی هاوبەشی نێوان پشکنەرەکانی وەزارەتی بەرگریی، دەرەوە و ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتییە هەر سێ مانگ جارێک راپۆرت دەداتە کۆنگرێسی ئەمریکا.لە راپۆرتی سێ مانگی رابردوودا دەڵێت، هێزی پێشمەرگەی کوردستان هێشتا گیرۆدەیە، لە کۆی فیرقەی پیادە کە دەبوو لەژێر فەرمانڕەوایی دوو فەرماندەیی ناوچەییدا دابمەزرێنرێن، تەنیا سێ فیرقە بەتەواوی دامەزرێنراون و کاران، سێی دیکەش لە قۆناغی سەرەتایدان.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2022 یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد کە ئامانج لێی یەکخستنەوەی هێزەکانە لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە و دوورخستنەوەیانە لە هەژموونی حیزب.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ