بەنداوی دوكان زیاتر لە ملیارێك و 400 مەتر سێ جا ئاوی تێدایە

04.08.2025
جەماوەر نیوز
قائیمقامی دوکان رایگەیاند، ئێستا دەریاچەی دوکان نزیکەی ملیارێک و 400 مەترسێجا ئاوی تێدا ماوە.

بەھۆی گۆڕانی ئاو و ھەوا و کەمبارانییەوە، ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان کە گەورەترین بەنداوی ھەرێمی کوردستانە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە و سیروان سەرحەد، قائیمقامی دوکان رایگەیاند، لە کۆی حەوت ملیار مەتر سێجا، تەنیا یەک ملیار و 400 ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە بەنداوی دوکان گلدراوەتەوە.

وتیشی، رۆژانە 55 مەتر سێجا ئاو لە چرکەیەکدا دەڕوات کە بۆ ئاوی خواردنەوەی دوکان، سلێمانی، چەمچەماڵ، تەقتەق و چەند شوێنێکی دیکە بەکاردەهێندرێت.

باسیلەوەشکرد، هاووڵاتییان دڵنیادەکەمەوە لە دابینکردنی ئاوی خواردنەوە و، هیچ گرفتێک لەو رووەوە نییە.


بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ