
ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
کارکردن لە پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی بەردەوامە و کۆتایی ئەمساڵ بەشێکی پرۆژەکە دەکرێتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، پرۆژەی ستراتیژیی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی درێژییەکەی 34 کیلۆمەترە و چوار سایدە، پانییەکەشی 62 مەترە و دوو سایدی سەرەکیی 21 مەتر و دوو سایدی خزمەتگوزاریی 10 مەترە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێکهاتەی پرۆژەکە لە 7 یەکتربڕی گەورە، 5 ئەندەرپاس، ئۆڤەرپاسێک و پردێک بە درێژیی 500 مەتر لەسەر چەمی تانجەرۆ لەخۆ دەگرێت.
ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا پرۆژەکە 27 کیلۆمەتری قیرتاو کراوە و کارکردن لە چینی کۆتاییی بەردەوامە، لە کۆتایی ئەمساڵیشدا بەشی تاسڵوجە - تانجەرۆ کە 21 کیلۆمەترە دەکرێتەوە ، پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیا و دەستی کاری ناوخۆیی بە باشترین کوالێتی دروست دەکرێت.
جەختیشیکردەوە، جگە لەوەی ئەو شەقامە دەبێتە یەکێک لە گرنگترین پرۆژەکانی ڕێگاوبان لە سلێمانی کە کاریگەریی لەسەر گەشەکردن، بەرەوپێشچوونی ئابووریی ناوچەکە دەبێت؛ هاوکات سیمایەکی نوێ بە شارەکە دەدات و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ و کارئاسانیی زیاتر بۆ شۆفێران دەکات.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمهیڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه پهیوهندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052