بڕیارێك لە بەرژەوەندی ئەو كەسانە دەدرێت كە سیستەمی “سۆلار”یان بەستووە

06.08.2025
جەماوەر نیوز
حكومەتی هەرێم بڕیارێك لە بەرژەوەندی ئەوانە دەدات، كە سیستەمی بەرهەم هێنانی كارەبای وزەی خۆر “سۆلار”یان بەستووە و ڕایدەگەیەنێت، كە زیادەی كارەباكەی دەخرێتەوە ناو تۆڕی نیشتمانی و لە پارەی كارەباكەی بۆی كەم دەكرێتەوە.
عەزیز ئەحمەد جێگری سەرۆكی نووسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە، بەمزووانە پڕۆژەی كارەبای 24 كاتژمێریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سیستەمی "نێت میتەرینگ" لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان كارادەكرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر سیستەمی بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆرت لەماڵەكەت بەستووە و خۆت تۆمار بكەیت، ئەو بڕە كارەبایەی كە لەكاتی كاركردنی سیستەمەكە زیاد دەبێت و دەیدەیتەوە بە تۆڕی گشتی، لە پسوولەی كارەبای مانگانەت كەم دەكرێتەوە.
باسی لەوەشكرد، بەستنی سیستەمەكە بەپێی تاقیكردنەوەكان، ڕێژەی 30٪ كارەبا لەوەرزی هاوین كەم دەكاتەوە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ