یەكێتی زانایان: ئەو زەوییەی فەرمانبەران كە نەخشەیان دیارە مامەڵەكردن پێوەی ئاساییە

06.08.2025
جەماوەر نیوز
وتەبێژی یەكێتی زانایانی ئاینی كوردستان دەڵێت، مامەڵەكردن بە زەوی فەرمانبەران لەروی شەرعیەوە دوو جۆرەو یەكێكیان كێشەی تێدا نیە.
عەبدوڵڵا شێركاوەیی وتەبێژی یەكێتی زانایانی ئاینی كوردستان  رایگەیاند مامەڵەكردن بە زەوی فەرمانبەران ئەوەی ئێستا لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دابەشدەكرێت دو جۆرە، ئەو زەویانەی دابەشكراون و ژمارەی پارچە زەویەكە دیارەو نەخشەی ئامادەیە ئەوە لەڕوی شەرعەوە هیچ كێشەی لەسەر نیەو دەكرێت مامەڵەی پێوە بكرێت. 
راشیگەیاندوە، ئەو فەرمانبەرانەشی فۆڕمیان پێشكەشكردوەو هێشتا ناویان نەگەڕاوەتەوە، واتە ژمارەی زەوی نیەو لەسەر نەخشەش هیچ زەویەكیان بۆ دیاری نەكراوە لەڕوی شەرعیەوە دروست نییە كڕین و فرۆشتنی پێوە بكرێت، چونكە ئەگەر شتێك وجودی نەبێت و نادیار بێت مامەڵەی پێوە ناكرێت. 
لەبارەی دەركردنی فەتوا لەبارەی پرسی زەوی فەرمانبەران عەبدوڵڵا شێركاوەیی راشیگەیاندوە، بابەتەكە لەڕوی شەرعیەوە رونە، بەڵام ئەگەر لەگەڵ پرۆسەی دابەشكردنی زەوی شتێكی نائاسایی هاتە پێشەوەو پێویستی بە فەتوا هەبو ئەو كات ئەنجومەنی باڵای فەتوا قسەی خۆی دەبێت. 

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ