ئاسایشی سلێمانی: دوو تیرۆرستمان دەستگیركرد كە پلانیان هەبوە تەقینەوە ئەنجام بدەن

07.08.2025
جەماوەر نیوز
ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی دوو تیرۆرستی ڕاگەیاند، كە پلانیان هەبوە لە یەكێك لە بنكەكانی بەرگری شارستانیدا تەقینەوە ئەنجامبدەن.
 دەزگای ئاسایشی هەرێم - سلێمانی لە راگەیندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، دوای بەدواداچون و لێكۆڵینەوەی ورد و كۆكردنەوەی زانیاری هەواڵگری، لەئەنجامی بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆیەك لەتۆڕەكۆمەڵاتییەكان لەبارەی هەڕەشەكردن و تەقینەوە توانیویانە دوو تیرۆرست دەستگیر بكەن.
ئاماژەیان بەوەشداوە، یەكێك لەو تۆمەتبارانەی دەستگیر كراوە  كارمەندی بنكەیەكی بەرگری شارستانی بوە و  دوای دانپێدانان دەركەوتوە تیرۆریستان بەنیازبون لەپیلانی یەكەمدا ژەهر بكەنە ناو تانكی ئاوی خواردنەوەی یەكێك لە بنكەكانی بەرگری شارستانی سلێمانی.
هەروەها، لەپیلانی دوەمدا لەڕێگەی لكاندنی بۆمب بە ئۆتۆمبێلی بنكەكە تەقینەوە ئەنجام بدەن، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش بەسەركەوتویی توانیان شكست بە پیلانی تیرۆریستان بهێنن و دەستگیریان بكەن.
بە گوێرەی راگەیندراوەكەی ئاسایشی سلێمانی لەئێستادا تیرۆریستان بەماددەی(2)تیرۆر دەستگیركراون و لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكانیان بەردەوامە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ