بکوژی دوو کەسەکەی سێشەممەی ڕابردووی هەڵەبجە خۆی ڕادەستی پۆلیس کرد

07.08.2025
جەماوەر نیوز
پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت، تۆمەتباری روداوی كوژرانی دوو گەنجەكەی هەڵەبجە خۆی رادەستی پۆلیس كرد.
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویكردەوە، تۆمەتباری روداوەكەی هەڵەبجە دەستگیركرا، كە بەرەبەیانی رۆژی 5-8-2025 كەسێك كە بە سواری ماتۆڕسكیل و كڵاوی لەسەردابووە، تەقەی لە سێ گەنج كرد لە گەڕەكی فەرمانبەران، كەلەئەنجامدا دوو گەنجیان گیانیان لەدەستدا و كەسێكی دیكەیان بریندار بوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای بەدواداچوون لەلایەن هێزەكانیانەوە، تۆمەتباری روداوەكە بە ناوی (ش . ف .ع) لە دایكبووی 2003 دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە خۆی رادەستی هێزەكانیان كردووە.
پۆلیسی هەڵەبجە راشیگەیاند، لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە دانی بەتاوانەكەدا ناوە لەئێستادا بەبڕیاری  دادوەر بەمادەی 406ـی یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ