محەمەد حاجی مەحمود پێشوازی لە سکرتێری حزبی ڕزگاریی کوردستان کرد

07.08.2025
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە ۷ـی ئابی ۲٠۲٥ لە گوندی گوڵەخانەی بناری سورێن، محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی پێشوازییانکرد لە ڕێکار ئەحمەد، سکرتێری حزبی ڕزگاریی کوردستان و شاندێکی یاوەری.
لەدیدارەکەدا، باس لە بارودۆخی سیاسی کوردستان، عێراق و ناوچەکە کرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی و پێویستی تەبایی و یەکڕیزی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان  وەک زامنی سەرکەوتن بەسەرئەگەر و ئاڵنگارییەکاندا.
لە تەوەرێکی تردا باس لە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکو مەتی هەرێمی کوردستان کرا و کارابوونی پەرلەمانی کوردستان و دامەزراوە شەرعیەکانی دیکە بۆ ئەوەی یاساکان لە پەرلەمانی کوردستان و دامەزراوەکانەوە دەربچێت لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان
هەروەها باس لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کرا کە ىڕیارە مانگی یانزەی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت
لە کۆتاییدا ڕێکار ئەحمەد، سکرتێری حزبی ڕزگاریی کوردستان و شاندێکی یاوەری زۆر سوپاسی محەمەد حاجی مەحمودیان کرد بۆ ئەو دیدار و پێشوازیە گەرمە و ڕۆڵی بەڕێزیان بەرزنرخاند لە یەکڕیزی و تەبایی نێو ماڵی کورد

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ