مەسعود بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکات

09.08.2025
جەماوەر نیوز

پەیامی کاک مەسعود بارزانی بۆ چل و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی چل و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کاک محەمەدی حاجی مەحموود سکرتێری گشتی و ئەندامانی سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەکەم. پێزانینمان بۆ خەبات و قوربانیدانی کاک محەمەدی حاجی مەحموود و کادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە وێستگە و قۆناغەکانی خەباتی گەلەکەمان هەیە و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.


بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ