
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی پرۆژەی ڕووناکی، هەنگاوی گرنگی نا بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی پلانی کابینەکە زیاتر لە 30٪ـی دانیشتووان ئێستا کارەبای 24 کاتژمێرییان هەیە و 500 هەزار هاوبەشی نوێ زیاد بووە.
بەهۆی پرۆژە ستراتیژییەکانییەوە 1840 مێگاوات کارەبا زیاد کراوە و ژێرخانی کارەبا گەیەندراوەتە نزیکەی 8200 مێگاوات.
جەختیشکردەوە، بۆ دابەشکردنی کارەبا 3503 پرۆژە جێبەجێ کراون و بەهۆی پرۆژەی ڕووناکییەوە توانراوە 2100 مۆلیدە بکوژێنرێنەوە.
تاکوو کۆتایی 2026 هەرێمی کوردستان بە تەواوی دەبێتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری و خواستی هاووڵاتییان بۆ ئەم پێداویستیە بەدی دەهێنرێت.
ئهتوانى لهرێگاى ئیمه‌یڵ و ژماره تهلهفۆنهکانمانهوه په‌یوه‌ندیمان پێوهبکهیت و راوسهرنج وپێشنیارو داواکاریهکانى خۆت بخهیتهروو.
07705066052