وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەنراوێكی لەبارەی تەقینەوەكەی نێو كۆلیژی سەربازیی قەڵاچوالان بڵاوكردەوە

02.09.2025
جەماوەر نیوز
وەزارەتی پێشمەرگە لەراگەیەنراوێكیدا  سەرەخۆشی خۆی  ئاراستەی وەزارەتی بەرگری عیراق و كۆلیژی سەربازی قەڵاچوالان كردوە

وەك لەراگەیەنراوەكەدا هاتوە  بەداخەوە ئەمڕۆ سێ شەممە 2ی ئەیلولی 2025 لە خولی(89) کۆلێژی سەربازی قەلاچۆلان لەکاتی مەشقی چەکی کاریگەر کە بەشێک بووە لە پڕۆگرامی خوێندنی خولی(89) کۆلێژی سەربازی قەلاچۆلان، تەقینەوەیەک روویداوە لە ئەنجامدا(3)خوێندکار بریندار دەبن و خوێندکارێکیش گیانی لەدەست دا کە سەرجەمیان سەر بە سوپا و  وەزارەتی بەرگری عێراق بوون.

ئاماژە بەوەشكراوە كە بەو بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی وەزارەتی بەرگری عێراق و کۆلێژی سەربازی قەلاچۆلان و خانەوادە و هاوڕێیانیان دەکەن و  هیوای زوو چاکبونەوەش  بۆ بریندارەکانی روداوە نەخوازراوەكە دەخوازین.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ