پارکێکی گەورە لە دهۆک بەمنزیکانە دەكرێتەوە

02.09.2025
جەماوەر نیوز

فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، پارکی سەرهەڵدان، یەکێکە لە پرۆژە خزمەتگوزارییە گرنگەکانی شاری دهۆک، گوژمەی پرۆژەكە زیاتر لە 4 ملیار دینارە، نزیکەی 98٪ی کارەکانی تەواو بووە و بەمزووانە بە ڕووی هاووڵاتییان و گەشتیاراندا دەکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پارکی سەرهەڵدان لەسەر ڕووبەرێکی فراوان بە قەبارەی 122 هەزار مەتردووجا دروست کراوە، بەشێکی زۆری پارکەکە، واتە 75٪ی، بۆ سەوزایی تەرخان کراوە، هەزاران گوڵ و نەمامی جۆراوجۆری لێ چێندراوە و سیمایەکی جوان و سەرنجڕاکێش بە شارەکە دەبەخشێت.

هەروەها ڕاشیگەیاند، ئەم پارکە جگە لە سەوزایی، چەندین خزمەتگوزاری و شوێنی کاتبەسەربردنی لەخۆ گرتووە، لەوانە: خواردنگە و کافتریا، نافورەی سەرنجڕاکێش، مەیدانی ڕۆمانیی بۆنە و چالاکییەکان، شوێنی تایبەت بە وەرزش، یاریگای منداڵان و جێگای فراوان بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل.

جەختیشیکردەوە، دروستکردنی ئەم پارکە، جگە لە پێدانی سیمایەکی جوان بە شارەکە، بەشێکی گرنگ دەبێت لە باشترکردنی ژینگە و بووژانەوەی کەرتی گەشتیاری.


بابەتی هاوشێوە