سلێمانی؛ زیاتر لە ٢٧ هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە

05.09.2025
جەماوەر نیوز
تەندروستی سلێمانی دەڵێت، لە ماوەی مانگی رابردوودا زیاتر لە ٢٧ هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە کە ٢٠ هەزار و ٦٩ کەسیان لە بەشی فریاکەوتن تۆمارکراون.

تەندروستی سلێمانی ئاماری سەردانیکەرانی نەخۆشخانەی شاری بۆ مانگی رابردوو بڵاوکردەوە و دەڵێت، ٢٧ هەزار و ٥٩٣ هاوڵاتی سەردانیان كردووە و لەو ژمارەیە ٢٠ هەزار و ٦٩ نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و شەش هەزار و ٥٩٣ نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی و ٨٧٠ نەخۆشیش سەردانی بەشی گورچیلەی دەستكردی نەخۆشخانەكەیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

دەشڵیت، مانگی رابردوو پێنج هەزار و ٥٠٦ نەخۆش داخڵ كراون لە نەخۆشخانەکە، لەو ژمارەیە یەک هەزار و ٨٢٠ـیان نەخۆش لەبەشی فریاكەوتن و ٦٢٤ نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری و ٧٨٠ نەخۆش لەبەشی هەناوی و ٤٤٤ نەخۆش لەبەشی شكاوی و ٢٨٢ نەخۆش لەبەشی هەناوی مێشك و دەمار داخڵ بوون.
باسی لەوەشکرد، هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار ٩١٠ نەشتەرگەری جۆراوجۆر و ١٣٢ نەشتەرگەری قەستەرە و ٩٠ نەشتەرگەری شەبەكە و باڵۆن و ٢٨ نەشتەگەری بۆ منداڵان بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لە مانگی رابردوو، ٦٣ هەزار و ٨٦٨ شیکاری تاقیگەیی و یەک هەزار و ٤٠٨ هیڵکاری دڵ کراوە، هەروەها پێنج هەزار و ٩٢٦ تیشک و ٢٣١ ئیکۆ و ٧٧٥ چارەسەری سرووشتی کراوە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ