لە هەولێر 30 تۆن زبڵ و پاشماوە لە ماوەی پێنج کاتژمێردا کۆکرایەوە

06.09.2025
جەماوەر نیوز
دوای کۆتاییهاتنی مەراسیمی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) لە شاری هەولێر، هەڵمەتێکی فراوانی پاککردنەوەی شار لەلایەن ژینگەپارێزانەوە دەستیپێکرد و 30 تۆن زبڵ و پاشماوە کۆکرایەوە.

 ساڵانە لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ)، شاری هەولێر میوانداریی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان کە لە شار و شارۆچکەکانی دەوروبەرەوە ڕوو لەم یادە دەکەن، دەکات. لەم بۆنەیەدا، دوکاندار و هاووڵاتیان شیرینی و خواردن دەبەخشنەوە. دوای کۆتاییهاتنی مەراسیمەکە، ژینگەپارێزانی پارێزگای هەولێر دەستبەجێ هەڵمەتی شوشتن و پاککردنەوەی شەقام و کۆڵانەکان ئەنجام دەدەن.

 ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری ژینگە لە پارێزگای هەولێر، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، لەم هەڵمەتی پاککردنەوەیەدا، 30 تۆن زبڵ و پاشماوەی بەشداربووانی یادەکە کۆکراوەتەوە. ژیار جەلال ئاماژەی بەوەدا کە 40 ژینگەپارێز، پێنج ئامێری کەبس (لێدەر)، دوو تانکەری ئاو و 17 خۆبەخش بەشدارییان لەم هەڵمەتەدا کردووە، کە ماوەی پێنج کاتژمێری خایاند و تەواوی بازاڕی شاری هەولێر پاککرایەوە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ