تاقیكردنەوەی فشاری سەر تۆڕەكان بۆ كارەبای 24 كاتژمێری لە زاخۆ دەستیپێكرد

07.09.2025
جەماوەر نیوز
تاقیكردنەوەی فشاری سەر تۆڕەكان بۆ كارەبای 24 كاتژمێری لە زاخۆ دەستیپێكردو بڕیارە مانگی داهاتو پڕۆژەی روناكی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ جێبەجێ بكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای زاخۆ بڵاویكردوەتەوە، تاقیكردنەوەی فشار بۆ سەر تۆڕی كارەبای زاخۆ دەكرێت، تاقیكردنەوەكە هەوڵێكە بۆ دیاریكردنی كەموكوڕییەكانی گواستنەوەو دابەشكردنی كارەبا لە زاخۆ، بۆیە ماوەی دوو رۆژ بە بەردەوامی كارەبا دەبێت و تەنها لە دۆخە نەخوازراوەكاندا دەپچڕێت.
ئاماژەشیكردوە، ئەم هەوڵە بۆ رێكخستنی تۆڕەكانی كارەباو نەهێشتنی ئاستنەگەكانی گواستنەوەو دابەشكردنیەتی لە داهاتودا تەواوی زاخۆ دەبێتە خاوەنی پڕۆژەی روناكی.
پێشتر وەزارەتی كارەبا بڵاویكردبوەوە كە دەستدەكەن بە تاقیكردنەوە فشار بۆ سەر تۆڕەكانی كارەباو تاقیكردنەوەكە هەموو هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ