شارەوانیی سلێمانی: هەڵمەتێک بۆ لادانی زیادەڕەوی ئەنجامدرا

07.09.2025
جەماوەر نیوز
لەشاری سلێمانی هەڵمەتێك بۆ لادانی زیادەڕەویی و رێكخستنەوەی شەقام و شۆستەكان ئەنجامدرا.
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویكردوەتەوە، بەشی زیادەڕەویی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بەهەماهەنگی بنكەی پۆلیسی شارەوانی لە درێژەی كاروچالاكییە بەردەوامەكانیان هەڵمەتێكیان بۆ لادانی زیادەڕەویی و رێكخستنەوەی شەقام و شۆستەكان لە چەند گەڕەكێك ئەنجامداوە.
راشیگەیاندوە، هەڵمەتەكە لە پاش سكاڵاو داواكاریی زۆرێك لە هاوڵاتیان ئەنجامدراوە هەریەك لەشەقامی ئازادی و شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود بەرامبەر نەخۆشخانەی بەخشینی گرتوەتەوە، هەر لەو هەڵمەتەدا وێڕای لادانی زیادەڕەوییەكان و رێكخستنەوەی شۆستەو شەقامەكان، بەپێی یاسا و رێنماییەكان داوا لە سەرپێچیكاران كراوە پابەندییان هەبێت و هۆكارێك نەبن بۆ ناشرینكردن و شێواندنی سیمای شەقامەكان.
لای خۆشیانەوە بەشی زیادەڕەویی سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی بەردەوامبونی هەڵمەتەكانیانی دووپاتكردوەتەوە بەجۆرێك كاری لادانی زیادەڕەویی و رێكخستنەوەی شەقام و شۆستەكان سەرجەم گەڕەكەكان و ناوبازاڕ بگرێتەوە، هەروەها سیمایەكی شارستانی و سەردەمیانە ببەخشێتە شەقامەكان لە ڕێگای پێشگرتن لە ئەنجامدانی كاری زیادەڕەویی لەلایەن كاسبكاران و دوكاندارانەوە

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ