رێباز حەملان: ئەگەر دەنگی لەسەر بدرێت رەشنوسێكی نوێ بۆ بەغدا ئامادەكراوە

08.09.2025
جەماوەر نیوز
رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لێكنزیكبونەوەیەكی باش لەنێوان هەولێرو بەغدا هەیە.
لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رێباز حەملان وتی: رەشنوسێك ئامادەكراوەو رۆژی سێشەممە 9/9 لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەیخەنەڕو ئەگەر لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەنگ لەسەر رەشنوسەكە بدرێت ئەوە موچەی مانگەكانی تر دەنێردرێت، چونكە موچەی مانگەكانی تر لەسەر ئەو رێككەوتنە وەستاوە. 
رێباز حەملان وتیشی: ئەو رسوماتانەی بە یاساكانی هەرێمی كوردستان بۆ هەرێمی كوردستان دەبێت، ئەوانەشی بە یاسای عیراقەو بەداهاتی فیدراڵی هەژمار دەكرێن 50%ی بۆ ئەوان دەبێت، هەروەها لەسەر گومرگ و داهاتی باجیش بەهەمانشێوە رێككەوتون.
یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی هەنادەركردنەوەی نەوتیشەوە وتی: رێككەوتن كراوە كە گرێبەستێكی سێ لایەنە لەنێوان سامانە سروشتییەكانی هەرێم و وەزارەتی نەوتی عیراق و كۆمپانیا نەوتییەكان كراوەو نێردراوەتەوە بەغدا، ئەگەر بەغدا لەسەر گرێبەستەكە رازی بێت دەنێردرێت بۆ كۆمپانیاكان.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ