ئومێد سەباح: کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ بەغدا بەردەوامن و لەسەر هەموو تەوەرەکان گفتوگۆ دەکەین

08.09.2025
جەماوەر نیوز
گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان بە تایبەت پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان و ناردنی مووچەی فەرمانبەران بەردەوامن و سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ڕایدەگەیێنێت، گفتوگۆ لەسەر هەموو تەوەرەکان دەکەن.

 بەرامبەر چارەسەرکردنی یەکجارەکی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆکان لەنێوان دوو پرسی سەرەکی لەنێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامە، ئەوانیش هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتی ناوخۆیە.

د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئەندامی شاندی دانوستانکاری هەولێر لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ بەغدا بەردەوامن و لەسەر هەموو تەوەرەکانی نێوانمان گفتوگۆ دەکەین. 

 د. ئومێد سەباح، لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا گوتی: پەیوەندییەکی ستراتیژی لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا هەیە، ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک لە نێوان ژووری بازرگانی هەرێمی کوردستان و ژووری بارزگانی ئەمریکا لە شاری هەولێر دەکرێت، زۆر بابەت لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، بارودۆخی ناوخۆی هەریمی کوردستان دەخرێنە بەر باس.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ