بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە

10.09.2025
جەماوەر نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم لیستی دوەمی كۆمپانیا رێگەپێدراوەكانی گواستنەوەی عومرەكاران بۆ وڵاتی سعودیە بڵاوكردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان لە ئاگادارینامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە كە سەرجەم هاوڵاتیان دەتوانن لەگەڵ ئەو كۆمپانیانە گەشتی عومرە بكەن كە بە شێوەیەكی فەرمی گرێبەستیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەدا كردوەو بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ خەڵكانێك گەشت نەكەن كە كۆمپانیایان نییە یاخود بەناوی كەسیی لە سوشیال میدیا ریكلام دەكەن تاوەكو توشی كێشەو گرفت نەبنەوە.
 بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە داواشی لەهاوڵاتیان كردوە كە هەر كەسێك ویستی گەشتی عومرە بكات لەسنوری پارێزگاكەی یان ئیدارەی سەربەخۆ كە مۆڵەتی وەرگرتوە.
پێشتر لەرۆژی 19/8/2025 لیستی یەكەمی ناوی كۆمپانیا رێگەپێراوەكانی گواستنەوەی عومرەكارانی كوردستان بۆ وڵاتی عەرەبستانی سعودیە بڵاوكرایەوە رۆژی چوارشەممەش لیستی دوەمی ناوی كۆمپانیاكان بڵاوكرانەوە بڕیارە لە داهاتوشدا لیستی سێیەم بڵاوبكرێنەوە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ