ڕێککەوتنی سێ قۆڵی نێوان هەولێر و بەغدا و کۆمپانیاکان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پەسەند کرا

16.09.2025
جەماوەر نیوز
 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و بڕیاری لەسەر ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دا و لەسەر پرسی نەوتەوە بەزۆرینەی دەنگ گەیشتنە ڕێککەوتن. 

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرپەرشتی محەممەد شیاع سوودانی کۆتایی هات.

 ئەو ڕێککەوتنەی سێقۆڵییەی سێ مانگ پێش ئێستا لە نێوان هەولێر، بەغدا و نوێنەری کۆمپانیاکانی نەوت لە هەولێر لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان واژۆ کرا، ئەمڕۆ ناوەڕۆکی ئەو ڕێککەوتنە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق خوێندرایەوە و بە کۆی دەنگ پەسەند کرا  و ئاراستەی دەستەی گشتی ڕاوێژکارانی  وەزارەتی نەوتی عێراق کرا، تیایدا ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوای ڕاوێژ لەو دەستەیە دەکات، لەکاتی نەبوونی کێشە، ڕێککەوتنەکە جێبەجێ دەکرێت.

لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دوو بڕیار دراوە:

یەکەم: کرێی دەرهێنانی نەوت کە بە 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێکی نەوت دیاریکراوە، لەبری ئەوەی بە پارەی کاش بە کۆمپانیاکان بدرێت، لە بەرانبەردا نەوتی خاویان پێدەدرێت و کۆمپانیاکان خۆیان نەوتەکە لە بازاڕەکاندا ساخ دەکەنەوە.

دووەم: ڕێککەوتنەکە بۆ لیژنەی ڕاوێژکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بەرز دەکرێتەوە و لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا، لیژنەکە ڕاپۆرتی خۆی لەسەر دەدات و دوای ئەوەی ڕێککەوتنەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 بڕیارە سبەی ئەنجوومەنی دەوڵەت کۆببێتەوە و بڕیار لەسەر بابەتی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بدات.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ