مەسرور بارزانی: هەناردەكردنەوەی نەوت دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ خەڵكی عێراق و هەرێم

27.09.2025
جەماوەر نیوز
سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ڕێككەوتنی هەناردەكردنەوەی نەوت دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ خەڵكی عێراق بەگشتی و هەرێمی كوردستان بە تایبەتی.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وتارێكدا ڕایگەیاند: دوای وەستانێكی دوو تا سێ ساڵە، هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بازاڕەكانی دەرەوە دەستیپێكردووەتەوە.
 و جەختیشی كردەوە، ئەم ڕێككەوتنە لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ هەموو خەڵكی عێراق، بەتایبەتی خەڵكی هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشداوە، دەستخۆشی لە هەموو ئەوانە دەكات ڕۆڵی گرنگیان لەسەر خستنی پرۆسەی هەناردەكردنەوەی نەوت هەبووە.
مەسرور بارزانی ئاشكراشیكرد، ئەمریكا پشتیوانێكی گەورە بوو لە سەرخستنی پرۆسەیی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ